محەمەد ئەمین پێنجوێنی: گەریلا پۆزی سوپای توركیای شكاند‏

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، توركیا ئەم ئۆپەراسیۆنەی ناونابوو “قوفڵ”، واتا یان کوشتنی گەریلاکان و بێتوناکردنیان، یان دەرکردنیان لە باشوور، بەڵام شكستیهێنا، پێشی وایە، “سەختی ناوچەكە” تەنها بیانوو بوو بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكە، بۆ ئەوەی مۆڕاڵ و ورەی سوپا نەشكێت.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، كە سیاسەتمەدارێكی كوردە و پەیوەندیی لەگەڵ پەكەكە و قەندیل پتەوە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسینێكی لەبارەیی شكستی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆسەر قەندیل بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “ئەمە یەکەمجار نییە تورکیا هێرش دەکات بۆ باشوور، تا ئێستا زیاتر لە بیست جار لەشکرکێشییان کردووە، بەڵام ئەم هێرشەیان جیاوازییەکی زۆری هەبوو، بە بەکارهێنانی تازەترین تەکنەلۆژیای سەربازی و زۆرترین هێزی پیادەڕۆ، بەئامانجی ئەوەی  لوتکە ستراتیژییەکان داگیر بکەن”.

پێنجوێنی وای شیكردووەتەوە، توركیا ئەم ئۆپەراسیۆنەی ناونابوو “قوفڵ”، واتا یان کوشتنی گەریلاکان و بێتوناکردنیان، یان دەرکردنیان لە باشوور، بەڵام شكستیهێنا، سەرەڕای ئەوەی داوایان لە هێزە کوردییەکانی باشوور و دەوڵەتی دراوسێ کردبوو کە یارمەتییان بدەن یان بەشداری  لە شەڕەکەدا بکەن، “وەکو دەگوترێت ئەوانە بیروڕای جیاوازیان هەبووە..!”.

نەیشاردووەتەوە كە پەكەكە پێشتر ئاگاداری پلانەكانی توركیا بووە، هێزەكانی كردووە بە سێ بەشەوە، سەرزەمینی (پارتیزانی)، ژێرزەمینی و ئاسمانی (درۆن)، هەروەها هێزە کارگێڕییەکانیان بە هەموو کوردستانی باکوور و باشووردا بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش لەکاتی خۆیدا ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن.

پێنجوێنی ئاشكرایكردووە، “هەر ئەو هێزە ژێرزەمینییە پۆزی سوپای تورکیای شکاند و شکستیان بەهێرشەکە هێنا، کە شەو لە تونێل و کونەکان دەردەپەڕین و دەستیان لێدەوەشاندن”.

وەك ئەوەی سیاسەتمەدارەكە دەڵێت، توركیا چەند لوتكەیەكی كەمی كۆنترۆڵكردووە، ئەوەشی كە وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاندووە بەهۆی سەختی ناوچەكەوە ئۆپەراسیۆنەكەیان ڕاگرتووە، بیانووە و بۆ ئەوەیە مۆڕاڵ و ورەی سوپای داگیركەری توركیا نەڕوخێت و ڕەوشی ئاڵۆزی سیاسیی ناوخۆی تورکیای پێ چارەسەر بکات.

بابەتی پێشتر

‏"تاپۆمان هەیە"‏<br>لە هەولێر دانیشتووانی گوندێك ناچار بە چۆڵكردن دەكرێن

بابەتی دواتر

هاتوچۆ شۆفێران لەبارەی تابلۆی نوێی ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

 بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک…
Total
0
Share