عەتا ئەحمەد: بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، زۆرینەی مامۆستایان سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان كە بەیەك مووچە ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و دەشڵێت، “بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆ لە مامۆستایان دەبڕدرێت”.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەی بەغداد دەكرێت و تائێستا مامۆستایانی ناڕازیی سوورن لەسەر هەڵوێستەكەیان كە بە یەك مووچە بایكۆت ناشكێنن و لە هەمان كاتدا مامۆستایانی وانەبێژیش ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و داوای دامەزراندن دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی رێنماییەكان بۆ مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئەو دەرماڵەیە خەرجدەكرێت كە بەپێی شوێنی جوگرافی دەرماڵەی هاتوچۆ بۆ مامۆستایان خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای دۆلار بە بەراورد بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share