بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی هەمیشە خۆڕاگر، کاریگەر و بەهێز بووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سلێمانی هەمیشە خۆڕاگر، کاریگەر و بەهێز بووە، ئەمەشی لە سروشتی چیا سەختەکانییەوە وەرگرتووە و رۆژانەش لە ناخی خەڵکە ئازا و رۆشنبیرەکەیدا رەنگدەداتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیووەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.

ئاشکراشیکرد، سلێمانی هەمیشە خۆڕاگر، کاریگەر و بەهێز بووە، ئەمەشی لە سروشتی چیا سەختەکانییەوە وەرگرتووە و رۆژانەش لە ناخی خەڵکە ئازا و رۆشنبیرەکەیدا رەنگدەداتەوە. ئەو خەڵکەی هەمیشە ئامادەبووە لەپێناو تەواوی کوردستاندا خەبات بکات و بە بیرە ئازاد و نوێگەرەکەشییەوە هەنگاو بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و دیموکراسیتر بنێت.

باسیلەوەشکرد، سلێمانی بە کردار سەلماندوویەتی کە شاری هەڵمەت و قوربانییە، شاری داهێنان و رۆشنبیرییە، بۆیە دەشبێت هەمووان لەو راستییە تێبگەن، سلێمانی گوتار و دروشمە گەورەکان رەتدەکاتەوە و دەبێت بە کردار خزمەتی بکرێت.

 

لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، دروود بۆ رۆحی هەموو ئەوانەی لە رابردوودا هەوڵیان بۆ پاراستن، بەرەوپێشچوون و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی داوە، سوپاس و خۆشەویستیش بۆ ئەوانەی خەون بە داهاتوویەکی باشترەوە دەبینن و خەباتی بۆ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هێزێک بتوانێت چالاکوانێک بە یاسای تیرۆر سزابدات، دەتوانێت پاساو بۆ زیندانیکردنی هونەرمەندێکیش بدۆزێتەوە

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، هونەر لەژێر حکومڕانیی هێزێکی پۆلیسیدا نەک هەر گەشەناکات، بەڵکو بەلاڕێشدا دەبرێت…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share