لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە زانیاریی نوێ ئاشكرابوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو قەرزە 700 ملیار دینارییەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەدەكرێت بۆ مانگەكانی دواتر لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەشڵێت، “پێویستە لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا حكومەتی هەرێم كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق چارەسەربكات”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ ماوەی سێ مانگ دەدرێتە هەرێم لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو رێوشوێنانەی كە بۆ پێدانی قەرزەكە لەم مانگەدا دەگیرێتەبەر بۆ مانگەكانی دواتر پێویست نابێت، بەڵام دەبێت هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات.

بابەتی پێشتر

تەلار لەتیف: لە كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكان 260 كەس بۆ ئەندامی كۆنگرە هەڵبژێردران

بابەتی دواتر

عەتا ئەحمەد: بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
Total
0
Share