تەلار لەتیف: لە كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكان 260 كەس بۆ ئەندامی كۆنگرە هەڵبژێردران

وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكانی یەكێتی 260 كەس بۆ ئەندامی كۆنگرە هەڵبژێردران.

تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكانی یەكێتی پڕۆسەیەكی سەركەوتووبووە و دیموكراسییانەش بەڕێوەچوو كە تێیدا 260 كەس بۆ ئەندامی كۆنگرە هەڵبژێردران.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پڕۆسەكە بە چاودێریی پارێزەران بەڕێوەچوو كە بەشداربووان تەنها ئامانجیان سەرخستنی پڕۆسەكە بووە و لە هەمانكاتدا كۆنگرەی پێنجەم لەپێش وادەی خۆی بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشیكرد، لە كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان 3 هەزار و 274 ئەندام مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش 260 ئەندامیان بەشداریی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن، كە بێگومان لە هەڵبژێردراوەكاندا رەچاوی رێژەی بەشداریی ژنان بۆ كۆنگرە كراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و…
Total
0
Share