بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

‏‎لە دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، شایستە داراییەكانی هەرێم و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەهەوڵەكانی یەكێتی كرد لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بە چارەسەرێك كە تێیدا مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

‏‎لەبارەی بە ئامانجگرتنی هێزەكانی دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەرییەكانی وڵاتەوە، سەرۆك بافڵ باڵیۆزی بەریتانیای بەرچاوڕوونكرد و داوای لە بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد رووبەڕووی ئەو پێشهاتە ئەمنییانە ببنەوە و هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

خێزانێکی ئەمریکی گوگڵ بە کوشتنی ئەندامێکیان تۆمەتبار دەکەن

بابەتی دواتر

بە هەوڵی یەکێتی کێشەی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بكوژی باوكی چالاكوانەكە دەستگیركرا

بكوژی باوكی پارێزەرە چالاكوانەكەی عێراق، دەستگیركرا. فەرماندەیی پۆلیسی میسان ڕایگەیاند، “تۆمەتباری كوشتنی ئەحمەد هلێجی، باوكی پارێزەرە بێسەروشوێنەكە لە…
Total
0
Share