بكوژی باوكی چالاكوانەكە دەستگیركرا

بكوژی باوكی پارێزەرە چالاكوانەكەی عێراق، دەستگیركرا.

فەرماندەیی پۆلیسی میسان ڕایگەیاند، “تۆمەتباری كوشتنی ئەحمەد هلێجی، باوكی پارێزەرە بێسەروشوێنەكە لە شاری عیمارە دەستگیركرا.”

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو فەرماندەیی پۆلیسی میسان ئاشكرایكرد، “بە وتەی كەسوكاری كوژراوەكە، دەستگیركراوەكە هەمان ئەو كەسەیە كە قوربانییەكەی كوشتووە و لەلایەن كەسوكاری هلێجی-یەوە ناسراوەتەوە.”

ئەحمەد هلێجی جاسب، باوكی عەلی جاسبە كە پارێزەر و یەكێك بوو لە دیارترین چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی پارێزگای میسان، عەلی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی 2019 و لە گەرمەی خۆپیشاندانەكانی عێراقدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، ئەحمەد جاسب لە شاری عیمارەی ناوەندی پارێزگای میسان تەقەی لێكراو و كوژرا.

هەواڵی كوژرانی جاسب، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی تەنیوە، چالاكوانان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەڵێن، “ئەو پیاوەی ماوەی زیاتر لە ساڵێك بوو بەدوای كوڕە ڕفێندراوەكەیدا دەگەڕا، بەر لەوەی چاوی بە كوڕەكەی بكەوێتەوە، كوژرا.”

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ مەدرید 2-1 ئەتلەتیک بلباو

بابەتی دواتر

ڕۆحانی: واشنتن هیچ هەنگاوێكی كرداری بەرەو ڕێككەوتنی ئەتۆمی نەناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share