عەرەفات كەرەم: بە دەنگدانمان دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ “بەرەی مقاوەمە”دا نین

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، دەنگدانی پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، بەو واتایە نییە پارتی لەگەڵ بەرەی مقاوەمەدا بێت.

عەرەفات كەرەم بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ هەینی پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دەنگدانمان بە پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، بەو واتایە نییە لەگەڵ بەرەی مقاوەمەدا بین”.

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی وەك خۆی دەڵێت، “ئەو مقاوەمەیە لە ناوەڕۆكدا پڕۆژەیەكی ئایینیی ئایدۆلۆژیی دەرەكییە و پێچەوانەی فەلسەفەی دەوڵەتی نیشتمانیی شارستانیی دیموكراتە”.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی پەسەندكرد.

پڕۆژە یاساكە لەلایەن موقتەدا سەدر و پەرلەمانتارانی ڕەوتەكەیەوە ئامادە و پێشكەشكرابوو، بە پەسەندكردنیشی هیچ كەس و لایەنێكی عێراقی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق و ئەو بیانییانەشی نیشتەجێی عێراقن، مافی ئەوەیان نییە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی كۆمەڵایەتی، كەلتووری، سیاسی، بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ئیسرائیلدا دابمەزرێنن.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی باندێكی دزیكردن و ڕفاندن دەستگیركران كە 18 كەسن

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی ئەمنی: ئایفۆن بە كوژاوەییش هاكدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: داوای چاودێری نێودەوڵەتیمان نەرکردووە بۆ هەڵبژاردنەکان بەڵکو داوای سەرپەرشتیمان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد نوێنەرانی وڵاتان بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکان بانگهێشتکراون نەک بۆ…
Total
0
Share