لەدواین یاریی ئینتەرمەیامی مێسی نەیتوانی یەک تایم تەواو بکات و بەهۆی پێکانەوە یاریگاى جێهێشت.
هەرچەندە مێسی لە سەرەتای یارییەکەوە بەشداریکرد بەڵام دواى نیوکاتژمێر یاریگاى جێهێشت.
گاستۆن ئیدۆل ڕۆژنامەنوسی وەرزشی و هاوڕێی مێسی دەڵێت مێسی هەست بە ئازار لە ماسولکەکانی ڕانی دەکات و لەبەر هاوڕێکانی بەشداریکردووە.
بۆ ئەوەى پێکانەکەشی قورستر نەبێت داواى دانیشاندنی کردووە.
مێسی لە دوو یاریی ڕابردووی ئینتەرمەیامی و ئەرجەنتین لەبەرئازاری ئەو پێکانەى نەیتوانیوە یاریی بکات.