بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویەتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بەپارێزگابوون و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە ئەرکی هەموولایەکە و پێویستە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو شارە و خەڵکەکەی بکرێت، بەپارێزگابوونیشی قەرەبوویەکی بچووکە بەرامبەر ئەو قوربانییەی داویانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد کۆبوونەوە کە تێیدا ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت و شەهیدبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانی دژەتیرۆر کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

داواشکرا هەموولایەک یەکدەنگ و هەڵوێست بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییانەی دەرحەق بە سەروەریی عێراق و هەرێم ئەنجامدەدرێن.
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوو و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتنەکان و چارەسەری دەستوورییانەی کێشەکان کردەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموولایەک پارێزراو بێت.

بابەتی پێشتر

مێسی پێکانی هەیە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی دکتۆرە فیراز کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: باندێکی پێنج کەسیمان دەستگیرکرد کە 20 تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەكەوە باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە چەندین تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.…
Total
0
Share