لە ئەمڕۆوە زیاتر لە نیوەی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بەڕێوبەری گشتیی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 5ی کانونی دووەم ئاشکرای کرد کە %60ی گەڕەکەکانی سلێمانی بێ ئاو دەبن و هۆکارەکەشی بۆ بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەگەڕێنێتەوە.

سەربەست عوسمان، بەڕێوبەری گشتیی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “کێشەی دابەشنەکردنی ئاو پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتیی ئاوەوە نییە بەڵکو گرفتەکە کارنەکردنی دوو وێستگەی ئاوە لە دوکان هۆکارەکەشی پچڕانی تەزووی کارەبایە بەهۆی ڕەشەباوە”.

بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند کە جگە لە %60ی گەڕەکەکانی سلێمانی ناوچەی حەوزی شۆڕش واتە چەمچەماڵ، بازیان و ناحیەی تەکییە ئاویان بۆ ناچێت بەهۆی ئەو گرفتەوە.

جەختیشیکردەوە هەرکاتێک کێشەی تەزووی کارەبای ئەو وێستگانەی ئاوی دووکان کە لە دوینێ کاتژمێر 5:00ەوە گرفتەکە دروستبووە و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە چارەسەر بکرێت، بەڕێوبەرایەتیی ئاو هیچ گرفتێکی نییە و دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی ئاو.

باسیلەوەکرد کە کە بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی و دوکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام کاتێکی زیاتری دەوێت بۆیە دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت ناتوانین ئاو دابەشبکەین.

سەبارەت بە کەمی باران بارین و مەترسیی دروستبوونی کەم ئاوی لە هاویندا بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی وتی، “ئێستا زوو بۆئەوەی بڕیار لەسەر کەمبوونی ئاو لە هاویندا بدەین چونکە لەمەدوا بارانی دیکە دەبارێت و بەفریش پێشبینی دەکرێت ببارێت لەبەرئەوە ناتوانین لەوبارەیەوە ئێستا هیچ بڵێین.

بابەتی پێشتر

هێماكانی بەهای نەوتی خاو بە سەوزی ماونەتەوە

بابەتی دواتر

ساڵی ڕابردوو 47 بەڵگەنامەی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنجوێن بێ کارەبا دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوڵاتییانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە کە ئەمڕۆ بێ کارەبا دەبن و داوای لێبوردنیشیان لێدەکات. لە ڕوونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share