بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی دکتۆرە فیراز کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی دکتۆرە فیراز، پزیشکی ناسراوی سلێمانی کرد.

لە پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، “بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆرە فیراز) کچی شەهید شێخ مارف بەرزنجی و خێزانی شێخ مستەفا شێخ ئیسماعیل بەرزنجیمان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئەمجارە فازڵ میرانی بێژەری کەناڵەکەی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕاگرت

چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەی شەوی ڕابردووی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پـ.ـارتی ڕایگەیاند، پـ.ـارتی بایکۆتی…
Total
0
Share