مووچەی مانگی 8ی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداون.
ئەوەشی خستەڕوو، بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلول مووچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت.