تەندروستیی هەولێر: زیاتر لە 200 حاڵەتی کۆلێرامان تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرایکرد، 221 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی کۆلێرایان لە شارەکەدا تۆمارکردووە، ئەمە سەرەڕای ئەو حاڵەتانەی پشتراستنەکراونەتەوە بەپێی پشکنین.

دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایدا ئاشکرایکرد، “تائێستا 221 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرامان لە شارەکەدا تۆمارکردووە کە سەرجەمیان بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان پشڕاستکراونەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام حاڵەتەکان لە زیادبووندان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتێک ژمارەی تووشبوونەکان زیاتر دەبن، کارەکان تەنها لە کەرتی تەندروستیدا سنوردار نابن، بەڵکو سێکتەری دیکەش دەگرێتەوە” ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاو-مان لە تەشەنەسەندنی ئەم پەتایە ئاگادارکردووەتەوە، هەروەها پارێزگای هەولێر ئاگادارکراوەتەوە، بۆ جێبەجێکردنی رێکاری پێویست.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان پەتای کۆلێرا بڵاوە و پێشتریش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی چالاکییە سیاسی، ئەدەبی و ئاینییەكان ڕاگیران و هانی خۆڤاكسینكردن دەدرێت

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دا، هانی هاوڵاتیان دەدات ڤاكسین وەربگرن…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
Total
0
Share