ئەمڕۆ پرۆسەی چەکدانان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی، پرۆسەی چەکدانان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی دەم پارتی باسلەوەدەکات، پابەندن بە داواکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە و ئەمڕۆش هاوسەرۆکان و نوێنەرانی دەم پارتی، لە رێورەسمی چەکدانانی پەکەکە-دا، لە سلێمانی ئامادەدەبن.

رۆژی 9ـی تەمموزی ئەمساڵ، عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد، هێزی سیاسەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە و واز لە چەک بهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆكردنەوەی پارەی تابلۆی دوكان و شوێنە بازرگانییەكانیش درایە كەرتی تایبەت

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ‏تابلۆی سەر دوكان و شوێنە بازرگانیەكان ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌ك. ‏…
Total
0
Share