لە هەفتەی داهاتوودا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە رۆژێک دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا.
بەپێی خشتەی رۆژە پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.
پشووەکە بەهۆی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “محەمەد”ەوە (د.خ) دەبێت.