لە سلێمانی دوو کەس دەستگیرکران کە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە بە ناوی هێنانی بەنزین و گازەوە فێڵیان لەچەند هاوڵاتییەک كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بە بیانوی هێنانی بەنزین و گاز بەنرخی هەرزانتر فێڵی لێكراوەو پارەی بردراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێن، لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوتووە كە تۆمەتباران فێڵیان لە چەند هاوڵاتییەكی دیکەش كردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتباران (ر، ر، ك ) لەدایكبووی 1985 – (ه، ع، س) لەدایكبووی 1986 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بۆ سودانی: پاڵپشتیی تەواوی هەنگاوەکانی حکومەتەکەت دەکەین

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی داوایەكی دژ بە پێدانی قەرز بە هەرێمی كوردستان رەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share