ئەمریکا بۆ سودانی: پاڵپشتیی تەواوی هەنگاوەکانی حکومەتەکەت دەکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کۆبووەوە، برێت مەکگۆرک پاڵپشتیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ حکومەتەکەی سودانی دووپاتکردەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی دیداریدا لە نیویۆرک لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، پشتڕاستی کردەوە کە گۆڕەپانی وەبەرهێنان لە عێراق کراوەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەشداری تێدا بکەن پلانەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی عێراق، لە بەرامبەردا مەکگۆرک پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی سودان دەربڕی.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی سودانی بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە ئاست و بوارە جیاجیاکاندا کرا، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکاتت.

سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دووپاتی کردەوە کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندیی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکادا پەیڕەو بکات، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوبەشی ئابووری بنیاتنەر، ئاماژە بۆ ئەوەی گۆڕەپانی وەبەرهێنان لە عێراق کراوەیە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پلانەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی عێراق.

لای خۆیەوە، مەکگۆرک دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکانی چاکسازی کە لەلایەن حکومەتەوە پەیڕەوی لێدەکرێت دەکات، هەروەها بەردەوامی ئەمریکا لەپێشکەشکردنی مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعشدا دووپاتکردەوە.

جەختیشیکردەوە لە پابەندبوونی ئیدارەی ئەمریکا بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و پشتگیریکردنی ئەو چاکسازییانەی کە حکومەت ئەنجامی دەدات، لە بوارەکانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەدا دژی گەندەڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ: رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا %50 تێدەپەڕێنێت

ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق پێشبینیدەکات، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، 50% تێبپەڕێنێت.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان هەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لەبارەی هێرشی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە بەسڕە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتەواوی بە بەرپرسیار دەزانین…
Total
0
Share