ماوەی یەك مانگ بۆ جێبەجێكردنی پاكێجی خێزانی دیاریكراوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ماوەی یەك مانگ مۆڵەت دراوەتە كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت كە پاكێجی خێزانی پەیڕەوبكەن، جەختیشدەكاتەوە كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل بە یاسا لە بەغدادەوە ڕێكخراوە و گرێبەستی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لەگەڵ حكومەتی عێراقە و هەرێم ناتوانێت كەمیبكاتەوە.

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ماوەی یەك مانگ دراوەتەوە كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت كە پاكێجی خێزانی پەیڕەوبكەن و تائێستا دوو كۆمپانیا پابەندبوون بە جێبەجێكردنی پاكێجی خێزانی.

ئاشكرایكرد، ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتی تاقیكردنەوەكان بۆ بەرژەوەندیی خوێندكاران بووە كە پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان شەفاف بەڕێوەبچێت و هەماهەنگی لە نێوان حكومەت و پەرلەماندا هەیە.

لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن باسی لەوەش كرد، لە هەر سێ كۆمپانیای بواری پەیوەندیكردن كاردەكەن كە گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی عێراق كردووە و لە ساڵی 2016ەوە بڕیاری زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایل دراوە و بە یاسا ڕێكخراوە و دەبێتە داهات بۆ حكومەت و ئێمە هەوڵمانداوە ئەو داهاتە بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و نەتواندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.…
Total
0
Share