لە هەولێر ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو دەستپێدەكات

لە پێناو كەمكردنەوەی مەترسیی روودان و رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك رێكخرا وەك ئامادەكارییەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە پێناوكەمكردنەوەی مەترسی روودان و رێگرتن لە دروستبوونی لافاو و چارەسەركردنی هۆكارەكانی دروستبوونی لافاو لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و ئامادەكاری لایەنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە، كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجامدرا.

لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ روودانی هەر ئەگەرێكی نەخوازراوی گۆڕانی كەشوهەوا و وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفت و كێشانەی كە دەبنە هۆكار و مەترسی بۆ دروستبوونی لافاو.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share