بەهۆی ماتۆڕسكیلێكەوە چوار كەس بوونە قوربانی

رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە گەرمیان گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سیانی دیكەی لێدەكەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو لە گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار ماتۆڕسکیلێک کە شۆفێر و سەرنشینێكی لەسەر بوو، لە ژن و منداڵێكی داوە و بەهۆیەوە سەرجەمیان برینداربوون.

دوای دەستبەجێ گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەكە کە لەدایکبووی (1963)ە، گیانیلەدەستدا. وەك ئەوەی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی پیداوە.

دەشڵێت، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێریی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێریی کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share