هەناری كوردستان لەناو جانتا دیپلۆماسییەکاندا

هەناری هەرێم و بەتایبەت هەناری هەڵەبجە، چیتر وەک بەرهەمێکی خۆماڵی لەناو هەرێمی کوردستاندا نەماوەتەوە و سەرەڕای ئەوەی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا کرا، ئێستا لەناو جانتا دیپلۆماسییەکاندا دەبینرێت.

دوای ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم، ئۆلریک شانۆن، باڵیۆزی پێشووی کەنەدا لە عێراق لەكاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان هەناری لەگەڵ خۆی بردووەتەوە بۆ كەنەدا.

پێشتر ئۆلیڤیێ دیكۆتینی، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم دوای سەردانەکەی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە جانتایەک هەناری هەڵەبجەوە گەڕایەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی “پاریس – گەڕانەوە لە هەڵەبجە”.

کونسوڵی فەڕەنسا لە هەرێم ڕۆژی 21ی ئەم مانگە بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەزاری مام جەلالی کرد و دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسی، “ئەمڕۆ سەری ڕێز و نەوازشم دانەواند لەسەر مەزاری سەرۆک جەلال تاڵەبانی، خەباتکاری ماندوونەناسی دۆزی کورد، دەوڵەتمەداری عێراقی و دۆستی فەرەنسا”.

هەنار یەکێکە لەو میوانەی خواستی زۆریان لەسەرە و یەکێک لە هۆکارەکانیش، پەیوەندی بەوەوە هەیە دارهەنار لە زۆر شوێنی جیهان ناڕوێت، بەڵام وڵاتانی وەک عێراق و ئێران و ئەفغانستان و تورکیا بە لانکەی هەنار دادەنرێن.

ئەگەرچی هەناری هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە باشترین هەنارەکانی جیهان، بەڵام کەمتر توانراوە هەناردەی جیهان بکرێت و زیاتر وڵاتی تورکیا خواستی ئەوروپا و جیهان بۆ میوەکە پڕدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

کارەبا داشکاندن بۆ ئەو کەسانە دەکات کە قەرزیان لەسەرە

بابەتی دواتر

کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەرکرا کە نمرەكانیان 99 زیاترن و بەشی پزیشکی وەرینەگرتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و پارتی بەدرۆ دەخاتەوە. 5ی ئەم مانگە لە ئەنجامی…
Total
1
Share