ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونەوە و مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 118 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، هەشت كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 118 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 42 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەوماوەیەدا نۆ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، یەك توشبوویان لە هەولێر و چوار توشبوو لە سلێمانی و لە دهۆكیش چوار توشبوو”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 270 كەس.

وردەكاریی توشبوون و مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

بابەتی دواتر

ڕیزبەندی کالچیۆ.. کام یانە لە ساڵی 2020 زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەخمور.. بوومەلەرزە روویدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزە لە قەزای مەخمور روویداوە و هاوڵاتییان هەستیان پێكردووە. هاوكاتت…
Total
0
Share