لادا دەكەوێتەوە سەر شەقامەكان

كۆمپانیای “ئەڤتۆڤاز” دەڵێت، هەوڵدەدات ئۆتۆمبێلی نوێی “لادا” رەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكات.

مەكسیم سوكۆلۆڤ سەرۆكی كۆمپانیای “ئەڤتۆڤاز”ـی روسی رایگەیاند، “ئەم ساڵ هەنگاوی كارا دەگرینەبەر بۆ خۆناساندنمان لە بازاڕی نوێی وەك خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەمریكای لاتیندا”.

سەرۆكی كۆمپانیای “ئەڤتۆڤاز” بە میدیای وڵاتەكەی وتووە، “تاوتوێی ئەوە دەكەین ئۆتۆمبێلی جۆری نیڤا تراڤێڵ رەوانەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكەین”.

پێشتر كۆمپانیای “ئەڤتۆڤاز”ـی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاندبوو، هەوڵدەدەن لە ساڵی 2023ـدا 20 هەزار ئۆتۆمبێلی لادا هەناردەی بازاڕی وڵاتان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
Total
0
Share