سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی جیهان بەهێزبكەین و دەشڵێت، “دەمانەوێت هاوكاریی سەرجەم وڵاتان بكەین چونكە هیچ وڵاتێك ناتوانێت بە تەنها رووبەرووی ئاستەنگەكان ببێتەوە.
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ئاستەنگی زۆر دێنە بەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان و پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دروستكردنی جیهانێكی باشتر دامەزرا و ئێمەش دەمانەوێت هاوكاریی سەرجەم وڵاتانی جیهان بكەین، بەو پێیەی ئاییندەی سەرجەم وڵاتان پێكەوە بەستراونەتەوە.
وتیشی، “دەمانەوێت كۆمەكی دارایی زیاتری ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بكەین و هیچ وڵاتێك ناتوانێت بە تەنها رووبەرووی ئاستەنگەكان ببێتەوە”.