ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێم

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “هیچ پاساوێك بۆ ئەم ھێرشانە نییە جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێمی كوردستان”.

لیوا روكن بەختیار محەمەد ئەمینداریی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پەیامێكی سەبارەت بە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدەكانی ئەو هێرشە دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەین”.

و دەشڵێت، “پێمانووایە لەم بارودۆخەی كە لە ناوچەكە دەگوزەرێت هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرشانە نییە، جگە لە تێكدانی سەقامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەوروبەری هیچی دیكەی لێناكەوێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share