بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە پرسەی شەهیدانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر كرد.
لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە سەربەرزەکانیان و رایگەیاند، شەهیدانی دژەتیرۆر شەهیدی ئارامی و سەقامگیریی كوردستانن، بەئەوپەڕی رێزەوە لە قوربانیدانیان دەڕوانین و هاوبەشی ئەم ماتەمەین.