هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆببێتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ دووشەممە کە دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ دواخرا ئێمە داوامانکرد لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دابنرێت و پێداگیریشمان لەسەر داواکارییەکەمان کرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەتا ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتنامە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی نەناردووە، بۆیە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەناچێت”.