سەركۆ ئازاد: راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان بە دەردی هێڵی شەمەندەفەرەكە دەچێت

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان هاوشێوەی پڕۆژەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەرەكە دەبێت و لەم كابینەیەدا جێبەجێناكرێت، هاوكات چەند زانیارییەكیش لەبارەی قەیرانی كەمیی غاز و مەترسیی بەرزبوونەوەی نرخەكەی ئاشكرادەكات.

سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان پڕۆژەیەكە كە پێناچێت لەم كابینەیەدا جێبەجێبكرێت و هاوشێوەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەرەكە جێبەجێناكرێت، چونكە ئێستا قەیرانی كەمیی غاز هەیە و ساڵانە لەم كاتەدا قەیرانی غاز دروستدەكرێت و دواتر نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان بەرزدەكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر نرخی یەك بوتڵ غاز شەش هەزار دیناربوو كرا بە 7250 دینار و دواتر نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان زیادكرا و ئێستا یەك بوتڵ غاز بە 8500 دینار دەفرۆشرێت.

ئاشكرایكرد، هەوڵێك هەیە كە دەیانەوێت غاز لەسەر هاوڵاتییان گران بكەن كە سەرەتا قەیرانی كەمیی غاز سەرهەڵدەدات و دواتر گراندەكرێت و ئەگەر حكومەت دەیەوێت خزمەتی هاوڵاتییان بكات پێویستە قەیرانی كەمیی غاز چارەسەر بكرێت و دواتر بیر لە راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن”
ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت،” دیاریكردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: چاوەڕوانی چارەسەری شوێنەواری هێرشەكە و ئاسایبوونەوەی كارەباین

كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی چارەسەربوونی شوێنەواری هێرشەكەی شەوی رابردوو و ئاسایبوونەوەی دۆخی كارەبان. وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، پاش…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share