نزیکەی 14 هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو 100 ساڵەوەیە

ڕاپۆرتێکی فەرمی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، نزیکەی 14 هەزار کەسی لە ئینگلتەرا و وێڵز دەژین کە تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵەوەیە.

لە ڕاپۆرتێکدا نووسینگەی نیشتمانی ئاماری بەڕیتانیا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئەو سەرژمێرییەی ئەنجامدراوە، لە ئینگلتەرا و وێڵزدا 13 هەزار و 924 کەس هەیە کە تەمەنیان لە سەروو 100 ساڵەوەیە و 0.2٪ی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنن.

بەپێی ئامارەکە، لە هەر پێنج کەسێکی 100 ساڵان، دوو کەسیان بە تەنیا دەژین و یەکێکیان لەگەڵ کەسانی تر لە ماڵێکدا دەژین، هاوکات لە کۆی 10 کەسیان 7 کەسیان جۆرێک لە کەمئەندامییان هەیە، بەڵام زۆرێکیان ئەماژە بەوە دەکەن کە تەندروستییان باشە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان 100 ساڵە زیادیکردووە، بەو پێیەی ژمارەیان لە ساڵی 2011دا 11 هەزار و 186 کەس بووە و 91.8٪ی ئەو کەسانەش لە بەریتانیا لەدایک بوون.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 95 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share