پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: دارستانەکان لەژێر هەڕەشەیەکى مەترسیداردان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، “دارستانەکان لەژێر هەڕەشەیەکى مەترسیداردان، دیمەنى بڕینى دارى سروشتى و لەناوچوونى سروشت و ژینگە کارەساتێکى گەورەیە”.

كەمێك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هەندێک هاوڵاتى بێگوێدانە بەرپرسیاریەتى، هەوڵى شێواندنى ژینگە دەدەن و چەند كەسێك بەو هۆیەوە دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دوو كەس لە گوندى هەناری سەر بە ناحیەى بەرزنجە لە سنوورى سەیدسادق دەستگیرکراون كە سەرقاڵى داربڕین بوون، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكان و چەندین دارى بڕاوەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە سنوورى شارباژێڕ بە تۆمەتى تێکدانى ژینگە و سروشت، دوو هاوڵاتى دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر حەفارەیەك و گەڵابەیەكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
Total
0
Share