نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئێران لەناو کارتۆنێکی ڤۆدگادا دزرا

میدیاکانی ڕوسیا لەبارەی دۆسیەی دزینی ملیۆنێک دۆلاری پارەی ئێرانەوە چەند زانیارییەکیان ئاشکراکرد و ڕایانگەیاندووە ملیۆنێک دۆلاری حکومەتی ئێران کە بۆ خزمەتگوزارییەکانی کونسوڵخانەکەی لە مۆسکۆ ناردوویەتی دزراوە.

بەپێی هەواڵێکی “ڕوسیا تودەی” کچێکی کارمەندی ئیدارەی وەرگرتنی پارە و دارایی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکراوە، کە گومان دەکرێت دەستی هەبێت لە دزینی ئەو بڕە پارەیەدا.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی لەسەر هەمان دۆسیە ڕایگەیاندووە، “دەوترێت ئەو کەسەی دەستگیرکراوە ناوی ناتالیا ئاگالتسوایە و بەم نزیکانە دادگاییەکەی دەستپێدەکات”.

بەهۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر سزای ئابوری ئەمریکادایە و ناتوانێت خزمەتگوزاری بانکە جیهانیەکان بۆ ئاڵوگۆڕی پارە بەکاربهێنێت، ناچار پارەکە بە کاش ڕادەست دەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ڕوسییەکان بەشێک لەو پارەیە لەناو کارتۆنێکی ڤۆدگای ئەپسلودی سویدیدا دۆزراوەتەوە، کە کۆمپانیایەکی دروستکردنی ڤۆدگایە و لە ڕوسیا هەوادارێکی زۆری هەیە.

ناتالیا ئاگالتسوا، ئەو کچەی کە دەستگیرکراوە پاساوی هێناوەتەوە کە بەشێکی زۆر لە پارەکان تەنها بەشی سەرەوەیان 100 دۆلاری بوون و ئەوانی دیکە هەموو یەک دۆلاری بوون.

بابەتی پێشتر

لە یانسیبدا 250 هەزار دۆلاری بردەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی كوەیتی: سوپای پاسداران موشەك و درۆن دەگوازێتەوە بۆ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share