لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و بارانبارین شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ ئەو وەرزە دەستپێکرد و هەڵمەتی پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی راگەیاند.
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەشی ئاوەڕۆی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی، هەڵسان بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و دانانی سەرە مەنهۆڵ، هەڵمەتەکەی ئەمڕۆ، پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی شەقامی ژێر پردی خەسرەوخاڵ بوو”.