سۆزان مەنسور رایدەگەیەنێت، بەتەنها نەوەی نوێ لە بەغداد لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان نەبوو سەبارەت بە پرسی پشك و مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان”
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە تەنها نەوەی نوێ لە بەغداد لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان نەبوو سەبارەت بە پرسی پشك، مووچە و بودجەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا داكۆكیكردن لەو مافە ئەركی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانە.
وتیشی، “ئەگەر نەوەی نوێ لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان راستی بکردایە و چەواشەكاری ناکات، پێویست بوو هاوشانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە و شاندی هەرێم داوای مووچە و پشكی هاوڵاتیانی بکردایە، چونكە پشكی هەرێم پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە سەرجەم لایەن و فراكسیۆنە كوردستانییەكان داكۆكی لێبكەن”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، كۆتایی هەفتەی رابردوو سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ داواکردن و پارێزگاریکردن لە ماف و بودجەی هاوڵاتیانی هەرێم هەوڵەكانیان یەكخست، بەڵام نەوەی نوێ هاوڕا نەبوو لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و لە سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە پرسی مووچەی هاووڵاتیانەوە هەبوو بێدەنگی هەڵبژارد.