دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا

پارێزگای هەڵەبجە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر داوای 25 پەرلەمانتار دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوونەوەکەمان جێهێشت”.

 

بابەتی پێشتر

سبەینێ چامپیۆنز لیگە

بابەتی دواتر

کۆنگرەى چاڤی پێش یەکەم یاریی چامپیۆنز لیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share