چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە هەستیارەکاندا، تەنانەت ئەمڕۆ کە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت تا ئێستا یەک ئەندامیان نەهاتووەتە هۆڵی کۆبوونەوەکان.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتیی زۆرینەمان بە جلی کوردییەوە هاتووین بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵام فراکسیۆنی نەوەی نوێ تا ئێستا یەک ئەندامیان نەهاتووەتە هۆڵەکە، تەنانەت جاری رابردووش کە دانیشتنەکە دواخرا سەرۆکی فراکسیۆنەکەشیان ئامادەنەبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چ لە پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، چ لەپرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەوەی نوێ رای لەگەڵ رای لایەن کوردییەکان نەبووە، هەرگیز لە پرسە هەستیارەکاندا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان نەبوون و هەمیشە لایەنەکانی دیکە بۆچوونیان چۆن بووبێت بۆچوونی ئەوان پێچەوانەکەی بووە”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی دیکە گفتوگۆیان لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و لەو باوەڕەدان لایەنە عەرەبییەکان لاریان لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نییە.

 

بابەتی پێشتر

نووسراوی ناردنی 700 ملیار دینارەکە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

بابەتی دواتر

"کچە نیقابپۆشەکە میسرییە و نەکوژراوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
زیاتر ببینە

كامپی مەخمور بۆردومانكرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای فڕۆكەی بیفڕۆكەوانەوە ماڵێك لە كامپی مەخمور بۆردومانكرا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون. بەپێی زانیارییەكان،…
Total
0
Share