لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەمەبەستی بەدواچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوت.
نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، ناوبراو ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو شاری هەولێر بەڕێكەوت.
مەبەستی سەردانەکەی ئەعرەجی گفتوگۆکردن و بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنە ئەمنییەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەرووی ئەمنییەوە واژۆیان کردووە.