هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی کاغەز و کلێنکسی لە شەقام بڵاوکردەوە دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە کە ئۆتۆمێلێک بە شێوەیەکی ناشارستانی لەکاتی رۆیشتن کاغەز و کلێنکسی فڕێدەدایە سەرشەقام، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی بەسەرداگیرا.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئێستا ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی هاتوچۆی هەولێر راگیراوە رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

No photo description available.

May be an image of car and text

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share