پەرلەمانتارێك: بەو پارەیەی بەغداد دەبێت 30 رۆژ جارێك مووچە بدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا پاكتاو و پابەندییەكانی رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێبكات و دەشڵێت، “دەبێت بەو پارەیەی بەغداد 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێـت”.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا پاكتاو و پابەندییەكانی رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان هەرێم و بەغداد جێبەجێبكات.

راشیگەیاند، ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەدەكرێت دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق 30 رۆژجارێك مووچە وەربگرن لەهەمانكاتدا وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا بە هەماهەنگی نێوان هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراقدا ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

چارەنووسی مووچەی مانگی 7 یەكلاكرایەوە<br>وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

سودانی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share