بە تۆمەتی دزی کەسێک لە دەربەندیخان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەلە ماڵەكەی بڕی سێ هەزار و 900 دۆلاری لێدزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ه،أ ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share