هاوپەیمانان لە سنووری ئیدارەی خۆسەر وێنە و نووسراو بڵاودەکەنەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ئاسمانەوە چەند وێنە و نووسراوێک بەسەر ئاسمانی دیرەزووردا بڵاودەکەنەوە، خەڵکی ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسیی بوونی چەکدارانی داعش و سەرکردەکانیان.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەمڕۆ لە ئاسمانەوە دانیشتووانی گوندەواری دیرەزووری ڕۆژهەڵاتی ئاگادارکردووەتەوە لە مەترسیی بوونی چەکدارانی داعش و هێرش لە ناوچەکەدا.

ئەو ناوچەیەی کە وێنە و نووسراوەکانی تێدا بڵاوکراونەتەوە، لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و دەکەوێتە سنووری ئیدارەی خۆسەرەوە.

له‌ دووی تشرینی دووه‌می ڕابردوو، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ئاگادارییه‌كی بڵاوکردبووەوە، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێک شوێنی “مه‌ناف عه‌لی ئه‌لعالی” بزانێت ئاگا‌داریانبكاته‌وه، چونكه‌ ناوبراو سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه‌ و له‌ گوندی ئه‌لزری ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور نیشته‌جێ بووە.

بەهۆی بوونی پانتاییەکی گەورە لە دەوروبەری دیرەزوور، چەکدارانی داعش هێشتا لەو ناوچانە بوونیان ماوە، تا ئێستا چەندین ئۆپەراسیۆن بە هاوبەشی لەنێوان هەسەدە و هاوپەیمانان لە دژی داعش لەو ناوچانە ئەنجامدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

پەرلەمانتارێكی كورد داوادەكات بۆ پرسە چارەنووسسازەكانی داهاتوو گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێبكاتەوە. كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

قائیمقامى کۆیە: قوباد تاڵەبانی تێچووى نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی کریستیانەکان لەئەستۆدەگرێت

قائیمقامى کۆیە رایدەگەیەنێت، نووسینگەى قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیران، پەیوەندیی پێوەکردوون و تێچووى نۆژەنکردنەوەى گۆڕستانەکە لەئەستۆدەگرن. تاریق حەیدەرى، قایمقامى…
Total
0
Share