لەماوەی نۆ مانگی كۆتایی ئەمساڵدا ئیران، بە بەهای نزیكەی 6 ملیار دۆلار كاڵا و شمەكی هەناردەی عێراق كردووە، وەك بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرایكردووە.
یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هاوبەشی نێوان ئێران-عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق گەیشتووەتە 5 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار لە نۆ مانگی كۆتایی ئەمساڵدا، لە بەرواری 20ی ئازار تا 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ”.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئامانجمان ئەوە بوو 20 ملیار دۆلار هەناردە بكەین، بەڵام بەهۆی كاریگەریی كۆرۆناوە ئەو قەبارەیە هەناردەكراوە كە باس كراوە”.
سەبارەت بە بڕی هەناردەكراوی ساڵی ڕابردوو، یەحیا ئال ئیسحاق ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە كۆتایی ساڵی داراییدا لە 19ی ئازاری 2020، بە بەهای 12 ملیار دۆلار كاڵا و شمەك هەناردەی عێراق كرابوو لەلایەن ئێرانەوە”.
سەرۆكی ژوورە هاوبەشەكەی بازرگانی باسیلەوەشكردووە، “دانوستان هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتەكە، كە ئەوەش لە بەرژەوەندیماندا دەبێت”.