عێراق وەرزی وەرگرتنی گەنمی دەستپێكرد

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ.

عەلا ئەحمەد جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی بۆ ساڵی 2022 ڕاگەیاندووە و دەڵێت، ژمارەیه‌ک بارهەڵگریش گەیشتووەنەتە ناوەندی سەماوە لە پارێزگای موسەننا.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو هەنگاوە بە دەستپێکی پرۆسەی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش دادەنرێت.

جبوری جەختیشی كردووەتەوە، وەزارەتەكەیان چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و تەکنیکی بۆ پێش وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم گرتووەتەبەر لەوانەش ئامادەکردنی ناوەندەکانی پشکنین و بازاڕکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایش و هەموولایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە درێژایی ڕۆژ کاردەکەن بۆ پێشوازیکردن لە بەرهەمی گەنم بۆ ناوەندەکانی بە بازاڕکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستا ئەحمەد قامیشی: یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە

مامۆستایەکی ئایینی رایگەیاند، یەکێک لە هەڵەکانی دابەشکردنی خێر و زەکات وردکردنەوەی پارەیە. مامۆستا ئەحمەد قامیشی، مامۆستای ئایینی، بە…
Total
0
Share