عەلی حەمەساڵح: كاتی ئەوە هاتووە بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەران چارەسەربكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو پارەیەی دەدرێتە هەرێم بە قەرزە و ئەژماردەكرێت و دەشڵێت، “كاتی ئەوە هاتووە بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەران چارەسەربكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسیارێتیی حكومەتی هەرێمە مووچەی مانگی 7 و 8 ی فەرمانبەران دابەشبكات، چونكە فەرمانبەران كاریان بۆ حكومەتی هەرێم كردووە و دەبێت شایستەی دارایی خۆیان بۆ خەرجبكرێت.

راشیگەیاند، دەبێت لە چوارچێوەی یاساكانی عێراقدا كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربكرێت و ئەو پارەیەی رەوانەدەكرێت بۆ مووچەی مانگەكانی 9، 10 و 11یە، هەر بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەران چارەسەربكرێت.

ئاشكراشیكرد، فەرمانبەرێك كە پێشینەی لایە لە كەفیلەكەی وەردەگیرێت لە كاتێكدا بازرگان هەیە 100 ملیار دینار قەرزدارە و لێیوەرناگیرێتەوە. تۆپ

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share