پردێ.. هێزەكانی پێشمەرگە خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بۆ ڕێگرییە لە ئەگەری هەر هێرشێكی چەكدارانی داعش

بەهۆی ئەگەری جموجوڵ و هێرشی چەكدارانی داعش، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەرەكە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

وتیشی، “ژمارەیەك لە هێزەكان جوڵەیان پێكراوە، ئەمەش بۆ ڕێگرییە لە ئەگەری هەر هێرشێكی پاشماوەی چەكدارانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە”.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 1ی ئایار گروپێكی داعش هێرشیان بۆ سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان، لە سنوری میحوەری پێنج لە ڕۆژئاوای كەركوك ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید و دووانی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەكە، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو، جموجوڵی چەكدارانی داعش لە ناوچەكەدا زیادیكردووە، هەر ئەوەش هۆكاری ئەو ڕێوشوێنەیە كە هێزەكانی پێشمەرگە گرتویانەتەبەر.

جموجوڵەكانی داعش، پێشمەرگە و سوپای عێراق لەیەك نزیكدەكاتەوە

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: لە یاسای هەڵبژاردندا بوار بۆ ساختەكاری نەهێڵدراوەتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی ڕیاڵی پەکخست و دووەم بلیتی فاینەڵی چامپیۆنزلیگی بڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share