وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەر زانیاری و هەواڵێك لەسەر كۆنگرە به فهرمی بڵاونەكرابێتەوە، “راستنین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێنابەسترێت”.
تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هەر زانیاری و هەواڵ و پێشبینییەك لەسەر كۆنگرە ئەگەر لە كەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی یەكێتی یان راستەوخۆ و بەڕاشكاوی لەلایەن وتەبێژی كۆنگرەوە بڵاونەكرابێتەوە، راست نین و دزەپێكردنێكی چەواشەكارییە و پشتی پێنابەسترێت.
بڕیارە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو 27ی ئەیلول لە قەلاچوالان كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە بەشداریی 600 ئەندام ئەنجامبدرێت.