لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو ئارایشتگایەکیان داخست و دەستیشیان بەسەر 30 نوشتە و جادوودا گرت.
رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، “به‌هۆی هه‌بوونی گومان له‌سه‌ر ئارایشتگای لارا كه نوشته و جادووی تیادا ده‌كرێت نه‌ك جوانكاری و ئارایشتی خانمان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌دواداچوونیان كرد و دەرکەوت خاوه‌نی ئارایشتگاكه به‌ناو مۆڵه‌تی بۆ پیشه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، بەڵام شوێنه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی نوشته و جادوو له‌و شوێنه به‌كارهێناوه”.
ئاشکراشیکرد، “به فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای لارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری توند ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی كاركردنیشی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه”.