تێچووی ڤیزای ئازەربایجان بۆ هاوڵاتییانی عێراق کەمکرایەوە

باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند، بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکەمان بکەن نرخەکەی کەمدەکرێتەوە و رێوشوێنەکانی ئاسان دەکرێن.

نەسر مەمدوف باڵیۆزی ئازەربایجان رایگەیاند، “لەدوای راسپاردنم بەم ئەرکە لە باڵیۆزخانەکەمان دەستمانکرد بە رێکارەکانی ئاسانکاریکردن بە پێدانی ڤیزای ئازەربایجان بە هاوڵاتییانی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکەی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی تێچووی وەرگرتنی ڤیزا تەنها 20 دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت، جگە لەوەش گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی بەغداد و کەرکوکەوە بۆ ئازەربایجان لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکەن و بۆ قۆناغی داهاتوش لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەسڕەش دەستپێدەکات، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتی راستەوخۆ دەستپێبکەن”.

 

بابەتی پێشتر

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share