رێگەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک ئاشکرادەکرێت

شارەزایانی ئیسپانی لە پەیمانگەی فال دیپرۆن بۆ توێژینەوە ئاشکرایدەکەن، لە رێگەی پشکنینی شیری ژنەوە، دەتوانرێت بە شێوەیەکی پێشوەختە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک ئاشکرابکرێت.

شارەزایان ئاماژە بەوەدەکەن، شیری ژنێک کە شێرپەنجەی مەمکی تووش دەبێت ترشی ناوەکی گڕێ شێرپەنجەییەکەی تێدایە، هەر بۆیە لە رێگەی پشکنینی شیرەوە دەکرێت بەر لە 18 مانگ لە دەرکەوتنی نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشانبکرێت.

شارەزایان بۆ سەلماندنی توێژینەوەکە 15 ژنیان بەشدایپێکرد کە لە پشکنینی شیرەکانیاندا دەرکەوت کە شێرپەنجەی مەمکیان هەیە، بەڵام لەو ژمارەیە تەنها یەک ژنیان لە پشکنینی خوێندا دەرکەوتووە کە شێرپەنجەی هەیە.

بە وتەی توێژەران، پشکنینی شیر زۆر وردتر ئەنجامەکان دەردەخات بەراورد بە خوێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share