ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هەرێمەوە بڕیاردەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی پێشخراو ئەنجامبدات و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخراوە.

بڕیارەكە دوای ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكراكرا كە پێنجشەممەی رابردوو لەنێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و سودانی لە بەغداد ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی هەرێم داوایكرد بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغداد 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق یەكلادەكرێتەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ئەو داوایەی هەرێم لە چێوەی پرۆژە بڕیارێكدا بخرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری پەسەندكردنیدا كۆتایی بە گرفتی مووچە دێت.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی بەرازیلی کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ناسا: دەتوانین ئۆکسجین لەسەر مەریخ بەرهەمبهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا پشووی فەرمییە. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share